فەرەنسا توندوتیژترین خۆپیشاندان بەخۆوە دەبینێت؛ زیاتر لە 600 پۆلیس بریندار بوون

‌

وێستگەنیوز-


دەسەڵاتدارانی فەرەنسا رایانگەیاند لە توندوتیژترین شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەیاندا کە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەست داوە و زیاتر لە 600ئەندامی پۆلیسیش بریندار بوون و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش دەستگیر کراون.

زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە دەیان شاری فەرەنسا بەشدارییان لە رێپێوانەکاندا کرد کە وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، دابەزینی ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەستی پێکردبوو، بەڵام بەهۆی ئاژاوەگێڕی و سووتاندنی بینا حکومییەکان و تاڵانکردنی فرۆشگاکان گۆڕا.

پاش دروستبوونی ئەم پشێوی و توندوتیژییانە و زیادبوونی پەستانەکان لەسەر حکومەت، نووسینگەی سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند کە سەرۆک کۆمار لە وتارێکدا پەیامێک ئاراستەی گەلی وڵاتەکەی دەکات. هاوکات، وەزیری ناوخۆ و سەرۆک وەزیران لایەنەکانی (چەپی توندڕەو) و کەسە تاوانکارەکانیان بە بەرپرسیاری تێکدانی دۆخەکە زانی.


PM:08:47:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت