میسر ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیی سەربازی بۆ سعودیە لە دژی حوسییەکان راگەیاند

‌

درێژەی بابەت:


سەرۆکایەتیی میسر و ئەنجومەنی بەرگریی نیشتمانیی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، وڵاتەکەیان هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی پێویست و گونجاو پێشکەش دەکات بۆ بەرگریکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و پیرۆزییەکانی ئیسلام لە سعودیە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانە و دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە چڕ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتیی عەبدولفەتاح سیسی و بە بەشداریی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی سوپا، داوا لە پەرلەمانی میسر کرا کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات بۆ پێدانی دەسەڵات بە سوپا تا لە کاتی داواکاریی ریازدا بەشدار بێت لە بەرگریکردن لە خاک و ئاسایشی سعودیە.

ئەم هەڵوێستەی میسر دوای تێکچوونی ئاگربەست و دەستپێکردنەوەی شەڕ لە یەمەن لە نێوان حوسییەکان و حکومەتی یەمەن (کە لەلایەن سعودیەوە پشتیوانی دەکرێت) دێت، هاوکات پاش سەردانەکەی محەمەد بن سەلمان لە 15ـی ئەیلوول بۆ قاهیرە و جەختکردنەوە لەسەر پەیوەندییە بەهێزە ئابووری و ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات.


PM:05:33:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت