نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و 109 دۆلاری تێپەڕاند
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە پاش نیگەرانییەکان سەبارەت بە
دابینکردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیی گرژییەکان و پەککەوتنی
پاڵاوگەیەکی رووسی بەهۆی بۆردومانی ئۆکرانیاوە، نرخەکانی نەوت لە بازاڕە
جیهانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بوونەوە.
بەپێی داتاکانی بازاڕ، نەوتی برێنت بە رێژەی زیاتر لە سێ
دۆلار بەرزبوویەوە و گەیشتە زیاتر لە 109 دۆلار بۆ هەر
بەرمیلێک، هاوکات نەوتی خاوی تەکساس زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبوویەوە و لە سەرووی 100 دۆلارەوە مامەڵەیپێوەکرا.
ئەم بەرزبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە لە دانیشتنی پێشوودا،
نەوتی خاوی ئەمریکی بەهۆی دابەزینی بڕێکی زۆر لە پاشەکەوتی نەوتی خاوی ئەمریکاوە
زیاتر لە %3 بەرزبوویەوە، لە کاتێکدا نرخی نەوتی برێنت گۆڕانکاریی
ئەوتۆی بەسەردا نەهاتبوو.
PM:08:49:16/10/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت