هونەرمەند ژینا ئەحمەدی لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و چارەنووسی نادیارە
وێستگەنیوز-
سەرەڕای تێپەڕبوونی 10 رۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران چارەنووسی ژینا
ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی مەریوانیان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لە بێسەروشوێنیدا
هێشتووەتەوە و لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن
لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەم
هونەرمەندە رۆژی دووشەممەی رابردوو لە ناو ماڵەکەیدا لە شاری مەریوان دەستبەسەر
کراوە، دواتر بۆ بەشی کەرەنتینەی بەندیخانەی ژنانی ناوەندی سنە گواستراوەتەوە، بێ
ئەوەی تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە
ئاراستەکراوەکانی بڵاو کرابێتەوە.
ژینا ئەحمەدی دامەزرێنەری (ماڵی مۆسیقای ژیلەمۆ)یە کە لە
کۆتاییەکانی ئابی 2022 لە شاری مەریوان کرایەوە، ئەم دەستبەسەرکردنە لە کاتێکدایە که بەپێی
ئامارەکان، لە ماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لانیکەم 70هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون کە لە نێو
دەستبەسەرکراواندا ژن و منداڵ و مامۆستا و هونەرمەند وە رۆژنامەنووسیش هەن.
PM:08:21:16/10/2026
ئهم بابهته 312
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت