ترەمپ: چەکی ئەتۆمی دژی ئێران بەکارناهێنم و ڕەنگە "دایکی بۆمبەکان" تاقی بکەینەوە
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک پلانی نییە و بیریشی لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژی ئێران نەکردووەتەوە، چونکە هیچ پێویستییەک بەو جۆرە چەکە ناكات لەو ململانێیەدا.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە لەبری چەکی ئەتۆمی، ئەگەر پێویست بکات رەنگە بۆمبە زەبەلاحەکەی ئەمریکا کە بە "دایکی بۆمبەکان" ناسراوە، لە دژی ئامانجەکان لەو وڵاتەدا بەکاربهێنێت.
سەبارەت بە ئەگەری تێوەگلانی هێزی زەمینی لە جەنگەکەدا، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە پێشبینی ناکات لە قۆناغی داهاتوودا هێزی سەربازیی زەمینیی ئەمریکا رەوانەی ناو خاکی ئێران بكرێت.
AM:09:45:16/10/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت