نرخی ئەمڕۆی زێڕ، نەوت، بیتکۆین و زیو لە بازاڕەکانی جیهان

‌

وێستگەنیوز-

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخەکانی زێڕ و زیو گۆڕانکارییان بەسەردا هات و بەرزبوونەوە، لە بەرامبەردا نەوت و بیتکۆین ئارامییەک لە ئاڵوگۆڕییەکانیاندا دەبینرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـەی تشرینی یەکەمی 2026، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە گەیشتە 4,142 دۆلار.

هاوکات نرخی زیویش ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و یەک ئۆنسە بە 55.9 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

لە لایەکی ترەوە، نرخی دراوە ئۆنلاینەکان و ئاڵوگۆڕی وزە تاڕادەیەک بە جێگیری مانەوە؛ بەجۆرێک یەک بیتکۆین بەرامبەر بە 80,837 دۆلار ئاڵوگۆڕی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتیش بە 104.3 دۆلار تۆمارکرا.


AM:08:38:15/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو