میدیاکانی ئیسرائیل: نەتانیاهۆ پێشنیازی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دژی ئێران خستووەتە بەردەم ترەمپ
وێستگەنیوز-
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵاوە
بڵاوی کردەوە، هەفتەی رابردوو بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پێشنیازی
ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دژی ئێران بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کردووە، پێش
بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل کە بڕیارە لە 27ـیئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت.
لە
بەرامبەردا، نووسینگەی نەتانیاهۆ بە هەمان کەناڵی راگەیاندووە، سەرۆک وەزیران
ترەمپ ئاراستە ناکات بۆ هێرشکردنە سەر ئێران پێش هەڵبژاردنەکان، بەڵکو تەنیا لە رێگەی
گفتوگۆوە لەگەڵ خۆی و بەرپرسانیدا لە پەیوەندیدایە.
هاوکات
ئیسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە داوە، هەوڵی دوژمنەکانیان و
لە سەروویانەوە ئێران و گرووپەکانی دەستنیشان کردووە بۆ کاریگەریدانان لەسەر
ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
ئەم
پێشهاتانە لە کاتێکدا دێن، کە راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بە
ئەگەری دەستپێکردنی شەپۆلی سێیەمی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکەن، بەتایبەت دوای
ئاشکرابوونی زانیاری لەسەر گوشارەکانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەر ئیسرائیل تاوەکو
هێرشێکی سەربەخۆ بکاتە سەر تاران بەبێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر هەڵبژاردنەکانی
ئەمریکا دروست بکات کە بڕیارە لە 3ـی تشرینی دووەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
PM:10:56:13/10/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت