کۆریای باکوور وێنەی تاقیکردنەوەیەکی نوێی مووشەکی و کردنەوەی مۆزەخانەیەکی سەربازی بڵاوکردەوە

‌

وێستگەنیوز-

بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، میدیای فەرمیی کۆریای باکوور وێنەی نوێترین تاقیکردنەوەی مووشەکیی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، کە رۆژی دووشەممە ئەنجامدرابوو.


ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور (KCNA) لە پاڵ راگەیاندنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە، لە راپۆرتێکی فراواندا ئاماژەی بەوە کردووە کە کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە یاوەری خێزانەکەی، بەشدارییان لە رێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەیەکی نوێی سەربازیدا کردووە، و چەندین وێنەی سەرۆکی وڵاتەکە لە کاتی بەسەرکردنەوەی هۆڵەکانی مۆزەخانەکە، مووشەکەکان و کەرەستە سەربازییە جیاوازەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

ئەم جموجۆڵانەی پیۆنگ یانگ لە چوارچێوەی سیاسەتە تووندەکانیدایە بەرامبەر بە سیئۆل، کە هاوکاتە لەگەڵ چڕکردنەوەی بەردەوامی تاقیکردنەوە سەربازییەکان بە مەبەستی گەورەکردنی جبەخانەی سیستەمە ئەتۆمییەکانی. پێشتریش لە 3ی تشرینی یەکەم، کۆریای باکوور مووشەکێکی هایپەرسۆنیکی مەوداناوەندی تاقیکردەوە، کە بە تایبەت بۆ تێپەڕاندن و بڕینی سیستەمەکانی بەرگریی مووشەکی لە کۆریای باشوور و ژاپۆن دیزاین کراوە.


AM:09:27:13/10/2026










ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت