سعودیە داوای هاوکاری لە پاکستان کردووە بۆ پاراستنی لە هێرشی حوسییەکان
وێستگەنیوز-
رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) بڵاویکردەوە، بەهۆی
فراوانی ئاسمانی وڵاتەکەی و زیادبوونی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی حووسییەکان، سعودیە
داوای هاوکاریی سەربازیی لە پاکستان کردووە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانیی خۆی،
هاوکات لە هەوڵدا دەبێت بۆ دۆزینەوەی سیستەمی دیکەی بەرگری لە ئاستی جیهاندا.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە و بەپشتپبەستن بە سەرچاوە
ئاگادارەکان، سعودیە رووبەڕووی زەحمەتی بووەتەوە لە پاراستنی ناوچە
بەرفراوانەکانی، ئەمەش ناچاری کردووە سیستەمەکانی بەرگریی لە نێوان کۆشکەکان و
بنکە گرنگەکانی وزەدا بگوێزێتەوە، لە هەمان کاتدا ریازی پایتەخت زیاتر لە پێشوو
بیر لە دۆزینەوەی چارەسەری دیپلۆماسی دەکاتەوە لەگەڵ بزووتنەوەی چەکدارە حوسییەکان.
ئەم
گۆڕانکارییانە دوای زنجیرەیەک هێرش دێن بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ریاز و ئەبها، بەپێی
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنیی سعودیە، تەنیا لە هێرشەکەی رۆژی یەکشەممە بۆ سەر
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ریاز هاووڵاتییەکی پاکستانی کوژراوە و 11ـی دیکەش بریندار بوون، کە ئەوە چوارەم
هێرش بوو لە ماوەی پێنج رۆژدا.
شەهباز
شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی جەختیان لە
بەردەوامیی پابەندبوونی ئیسلام ئاباد کردووەتەوە بە ئاسایشی سعودیە بەپێی
پەیماننامەی بەرگریی هاوبەشی مەککە، بەڵام وەزارەتی زانیاریی پاکستان هەواڵی
بەشداریی فڕۆکە جەنگییەکانی لە هێرشکردنە سەر حوسییەکان رەتکردووەتەوە.
هاوکات
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە تاوتوێی پێشکەشکردنی
هاوکاریی تەکنیکی و بەرگریی ئاسمانی و جەنگی ئۆتۆماتیکی بۆ سعودیە دەکات، بەبێ
بەشداریپێکردنی هێزەکانی لە ئۆپراسیۆنی هێرشبەریدا.
PM:08:35:12/10/2026
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت