ئاماری قوربانییانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ریاز راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی سعودیە راگەیەندراوێکی فەرمیی لەبارەی ئاماری زیانەکانی ئەو هێرشە بڵاوکردەوە کە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ریاز و ئاشکرایکرد، بەهۆی هێرشەکەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و 309 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی، قوربانییەکان پێکهاتوون لە هاووڵاتییانی چەندین وڵاتی جیاواز کە بریتین لە 4 هاووڵاتیی سعودی، 2 هاووڵاتیی بەنگلادیشی، 1 هاووڵاتیی ئەمریکی، 1 هاووڵاتیی میسری، 1 هاووڵاتیی ئوردنی، 1 هاووڵاتیی سووری، 1 هاووڵاتیی فەلەستینی و 1 هاووڵاتیی سوودانی.
ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکانی رووداوەکە کە ژمارەیان 309 کەسە، لە چەند نەخۆشخانەیەک چارەسەری پزیشکیی پێویست وەردەگرن و لەنێویاندا برینداری سەخت هەن. هاوکات روونیکردووەتەوە کە هێرشەکە بووەتە هۆی زیانی ماددی کە ئێستا لە قۆناغی خەمڵاندن و دەستنیشانکردندایە.
AM:08:21:11/10/2026
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت