سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئێرانییەکان بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی ئەوانە بوونەتەوە کە خۆیان بە خاوەنی گەردوون زانیوە

‌

وێستگەنیوز-


محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئێرانییەکان بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی ئەوانە بوونەتەوە کە خۆیان بە خاوەنی گەردوون زانیوە و هەوڵی سڕینەوەی شارستانییەتە کۆنەکانیان داوە، جەختیشی کردەوە، کە سەرئەنجامی ئەو جۆرە هەوڵانە تەنیا زەلیلی و شەرمەزاری دەبێت بۆ ئەنجامدەرانیان.

قالیباف لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، لەناو ئاگر و تووڕەییدا هاتن، لە تەپوتۆزی زەلیلبوون و شەرمەزاریدا رۆیشتن. هۆشداریشی دا کە هەر کەسێک شوێنپێی ئەسکەندەری مەقدۆنی هەڵبگرێت، چارەنووسی ڤالێریانی ئیمپراتۆری رۆمانی بەسەر دەهێنرێت و دەهێنرێتە سەر ئەژنۆ.

ئەم لێدوانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وەک وەڵامێک بوو بۆ وتەکانی مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کە وتبووی رۆژئاوا دەتوانێت ئەو بڵێسەیە دابگیرسێنێتەوە کە هەزاران ساڵ لەمەوبەر لە یۆنانی کۆنەوە هەڵگیرساوە، بۆیە قالیباف کەڵکی لە رووداوە مێژووییەکانی وەک بەزاندنی ئەسکەندەر و دیلکردنی ڤالێریانی ئیمپراتۆری رۆمانی لەلایەن ساسانییەکانەوە وەرگرتووە بۆ نیشاندانی خۆڕاگریی شارستانییەتی ئێران بەرامبەر هێزە رۆژئاواییەکان.


PM:11:30:09/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت