ترەمپ: دوێنێ گەورەترین بڕی نەوتمان لە گەرووی هورمزەوە دەربازکرد کە گەورەترین بووە لە سەرەتای جەنگەوە
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند،
سەرکەوتوو بوون لە دەربازکردنی گەورەترین بڕی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمزەوە کە
گەورەترین بووە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە، جەختیشی کردەوە، جەنگ لەگەڵ
ئێران زۆر بەزوویی بە جۆرێک لە جۆرەکان کۆتایی پێدێت و واشنتۆن توانای تەواوی هەیە
بە هەر رێگەیەک بێت کۆتایی بەو ئاڵۆزییانە بهێنێت.
ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە
کرد، ئێران ئیتر هیچ سوپا و هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی یان سیستەمی بەرگریی
دژەفڕۆکەی بۆ نەماوەتەوە، راشیگەیاند، هێزەکانی ئەمەریکا رێگرییان لە تاران کردووە
لە دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، هەروەها گەمارۆیەکی دەریایی توندیان بەسەر گەرووی
هورمزدا سەپاندووە کە رێگە بە هیچ هاتووچۆیەک بۆ ئێران یان لەو وڵاتەوە نادات،
ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی خێرای نرخەکانی سووتەمەنی و چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین.
هاوکات ترەمپ روونیشی کردەوە، ئەمەریکا پێش
هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس (کە لە 3ـی تشرینی دووەمدا بەڕێوەدەچێت) هێرش ناکاتە سەر
ئێران و ئاماژەی بە بوونی گفتوگۆی بەرهەمدار لە نێوان هەردوولادا کرد دوای
بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکان لەسەر ئامادەکارییە سەربازییەکان.
PM:08:16:09/10/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت