ویلایەتێکی گەورەی ئەمریکا جەژنی رەمەزان و قوربانی وەک پشووی فەرمی دیاریکرد
وێستگەنیوز-
گافن نیوزۆم، پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆرنیا پڕۆژەیاسایەکی ئیمزا کرد و بە فەرمی جەژنی رەمەزان و جەژنی قوربان وەک پشووی فەرمی لە سەرانسەری ویلایەتەکەدا دەناسرێن.
بەم هەنگاوەش کالیفۆرنیا دەبێتە دووەم ویلایەتی ئەمریکا دوای ویلایەتی واشنتن کە بڕیارێکی لەو شێوەیە دەربکات، ئەمەش هاوكات دەنگۆ و رەخنەی سیاسیی لەلایەن کۆمارییەکانەوە لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "نیویۆرک پۆست"، پڕۆژەیاسای (AB 2017) جەژنی رەمەزان و جەژنی قوربان دەخاتە ریزبەندی پشووە فەرمییەکانەوە، کە رێگە بە قوتابخانە گشتییەکان و زانکۆکان دەدات لەو رۆژانەدا دەوام رابگرن، هاوکات ماف بە فەرمانبەرانی ویلایەتەکە دەدات بەشداری لە خۆشییەکانی جەژندا بکەن. بەڵام یاساکە قوتابخانەکان و کۆمپانیاکان پابەند ناکات بە داخستنی زۆرەملێ، هەروەها دادگاکانیش بەردەوام دەبن لە کارەکانیان.
بڵاوبوونەوەی ئەم بڕیارە دروستبوونی ناڕەزایەتی و رەخنەی لەناو بازنەی کۆمارییەکاندا لێکەوتەوە، چونکە پارێزگار نیوزۆم پڕۆژەیاسای جەژنە ئیسلامییەکانی رۆژی یەکشەممە واژۆ کرد، لە کاتێکدا پڕۆژەیاساکانی تایبەت بە جەژنی جووەکانی وەک (رۆش هاشناه) و (یۆم کیپۆر) تا رۆژی چوارشەممە هێشتبووەوە. لەو چوارچێوەیەدا، ئۆپۆزسیۆنی کۆماری تۆمەتباریان کرد بەوەی جیاکاری کردووە و لەسەر حسابی بۆنە ئایینییەکانی دیکە ئیسلامییەکانی پێشخستووە.
PM:02:36:02/10/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت