سوپای پاسداران لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق: شکستێکی شەرمەزارکەر بوو
وێستگەنیوز –
سوپای پاسدارانی ئێران بە بۆنەی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم ڕووداوە دەرئەنجامی خۆڕاگریی میللەتی عێراق بووە لە پێناو سەربەخۆیی و گەڵایەکی زێڕینە لە مێژووی گەلانی ئازادیخوازدا.
لە بەیاننامەکەدا کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاوکراوەتەوە، سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی دانوستان و یارمەتییەوە نەبووە، بەڵکو لە ڕێگەی ئیرادەی نەتەوەیی و خوێنی بەرخۆدانەوە بووە.
ڕاشیگەیاندووە، دەرکردنی ئەمریکا لە عێراق هەنگاوی یەکەمە بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی ئەبو مەهدی موهەندیس و پێشەکییە بۆ دەرکردنی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکا لە هەموو ڕۆژئاوای ئاسیا.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا دوای دوو دەیە داگیرکاری و بە خەرجکردنی چوار ترلیۆن دۆلار و بەپێی دانپێدانانی خۆیان بە نزیکەی پێنج هەزار کوژراوەوە ڕووبەڕووی شکستێکی قورس و شەرمەزارکەر بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، بوونی ئەمریکا سەرچاوەی نائەمنی و تیرۆر بووە و پێویستە ئاسایشی ناوچەکە بۆ گەلانی ناوچەکە خۆیان بگەڕێنرێتەوە.
PM:01:27:01/10/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت