وردەکاریی نوێ لەسەر فرۆکە ونبووەکەی ئیسرائیل
وێستگەنیوز –
میدیاکان وردەکاریی نوێیان لەسەر هۆکاری ئامادەباشییە ئەمنییەکەی ناو فڕۆکەی فلای دوبەی ئاشکرا کرد کە لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەڤیڤ بەڕێوەبوو، بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە پەیوەندیی بە دەمەقاڵێی نێوان فڕۆکەوانەکانەوە هەبووە.
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، ئەوەی لەسەر فڕۆکەکە ڕوویداوە کردەوەی ڕفاندن نەبووە، بەڵکو شەڕەقسە و دەمەقاڵێ لە نێوان فڕۆکەوانەکاندا دروستبووە و ئەوەش وایکردووە ئاماژەی داواکردنی یارمەتی باری نائاسایی کارا بێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئێستادا فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سعوودی لە ئاسماندا هاوڕێیەتیی فڕۆکەکە دەکەن تاوەکو بە سەلامەتی لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی سعوودیە بنیشێتەوە.
AM:10:13:30/09/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت