نرخی ئەمڕۆی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق، زێڕ و زیویش دابەزینیان تۆمارکرد

‌

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە، هاوکات لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی ئاسیا، نرخی زێڕ و زیو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینیان بەخۆوە بینی، لە ناوخۆشدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بۆرسە جیاوازەکان ئاشکرا کرا.


بەپێی داتاکانی بازاڕە جیهانییەکان، نرخی زێڕ بەڕێژەی %2ـی بەهاکەی لەدەستداوە و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بۆ چوار هەزار و 191 دۆلار دابەزیوە.

هاوکات زیویش دابەزینێکی زیاتری تۆمارکردووە و بەڕێژەی نزیکەی %4 بەهاکەی لەدەستداوە، بە جۆرێک نرخی یەک ئۆنسە زیو دابەزیوە بۆ 61 دۆلار و 82 سەنت.

لەلایەکی دیکەوە، سەبارەت بە نرخی دراوەکان لە ناوخۆدا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

بۆرسەی هەولێر: 155,950 دینار

بۆرسەی سلێمانی: 156,150 دینار

بۆرسەی کەرکوک: 156,250 دینار

بۆرسەی دهۆک: 156,000 دینار

بۆرسەی بەغداد: 155,950 دینار


AM:09:10:28/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو