ئێن بی سی نیوز: لە هێرشێکی مووشەکیی ئێراندا هەشت سەربازی ئەمریکی بریندار بوون
وێستگەنیوز-
تۆڕی هەواڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە هێرشێکی مووشەکیی ئێراندا بۆ سەر کەشتییەک لە گەرووی هورمز، هەشت سەربازی هێزی مارینزی ئەمریکا برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی ئێن بی سی نیوز، بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە، دوو هەفتە لەمەوبەر و لە رۆژی 14ـەی ئەیلوول، ئێران بە مووشەکی کروزی دژە کەشتی، هێرشیکردووەتە سەر پارچەیەکی دەریایی لە گەرووی هورمز کە تیمێکی نیشتنەوەی کەتیبەی هێزەکانی مارینزی ئەمریکای تێدابووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا حەوت سەرباز و ئەفسەرێکی هێزی مارینز برینداربوون، بەڵام برینەکانیان مەترسیدار نەبوون و دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگرتنی چارەسەر، سەرجەمیان گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.
لەبارەی جۆری برینەکانیانەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە سەربازەکان بەهۆی هەڵمژینی دووکەڵەوە ئازاریان چەشتووە و نیشانەکانی مێشکلەرزین و سەرئێشەیان پێوە دیاربووە.
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە، بەرپرسە ئەمریکییەکان ئامادەنەبوون جۆر و ناسنامەی ئەو کەشتییە ئاشکرا بکەن کە سەربازەکانی تێدابووە و تەنها بە پارچەیەکی دەریایی ناویان بردووە.
AM:08:52:28/09/2026
ئهم بابهته 508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت