زەنگی ئاگادارکردنەوە لە مەککە لێدرا
وێستگەنیوز -
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سعوودیە زنجیرەیەک هۆشداریی بەپەلەی بڵاوکردەوە کە شاری مەککەی پیرۆز و چەند ناوچەیەکی دیکەی سەرەکیی وڵاتەکەی دەگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی مەترسیی ئەگەری هێرش و ناڕوونیی بارودۆخی ئەمنییەوە.
پلاتفۆرمی نیشتمانیی هۆشداریی پێشوەختە لە سعوودیە سیستەمی ئاگادارکردنەوەی لە شاری مەککەی پیرۆز کارا کرد، بە مەبەستی خستنە حاڵەتی ئامادەباشی و ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان و زیارەتکاران لە هەر مەترسییەکی ئەگەری.
هاوکات جیا لە شاری مەککە، هۆشداریی بەپەلە ناوچەکانی تائیف، جەددە، تەبووک و پارێزگای یەنبووی لەسەر کەناراوەکانی دەریای سوور گرتووەتەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم رێکارانە و لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە بەهۆی دەستنیشانکردنی هەڕەشەی ئاسمانی و رێگریی لە هێرشی بەپەلە گیراونەتە بەر.
لە هەمان کاتدا بەرگریی شارستانی داوا لە هاووڵاتییان و دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەکات لە ڕێنماییە فەرمییەکان لا نەدەن و ئامادەکاریی تەواویان هەبێت.
PM:02:54:24/09/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت