وەزیری گەنجینەی ئەمریکا: دڵنیا نیم پزیشکیان و شاندەکەی بتوانن لە نیویۆرکەوە بگەڕێنەوە ئێران


وێستگەنیوز-

سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گومانی خۆی نیشاندا لە توانای گەڕانەوەی شاندی فەرمیی ئێران لە نیویۆرکەوە بۆ تاران، ئەوەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی زۆربەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بەرەو ئەو وڵاتە.


بێسێنت لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "گەشتە ئاسمانییە دەرەکییەکان بۆ ئێران بە رێژەی 80% بۆ 90% هەڵوەشێندراونەتەوە، بۆیە دڵنیا نیم ئەو شاندەی ئێران بە سەرۆکایەتیی مەسعود پزیشکیان کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکن، بتوانن بە ئاسانی بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".

هاوکات لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم ئەو دەوڵەت و لایەنانە کرد کە هەوڵی هاوکاریکردنی ئێران دەدەن و وتی: "ئەوانەی هاوکاریی رژێمی ئێران دەکەن تا خۆی لە سزاکان دەرباز بکات هەموویان دەناسین، لە نزیکترین کاتیشدا سزای توندیان بەسەردا دەسەپێنین".


AM:09:29:24/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو