واشنتۆن: پێویستە میلیشیاکانی عێراق چەک بپێچرێنەوە بۆ ڕێگریکردن لە پارچەپارچەبوونی وڵاتەکە


وێستگەنیوز -

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە پاراستنی ئاسایشی کەنداو و گەرووی هورمز کردەوە و ئاماژە بە پێویستیی چەککردنی میلیشیان لە عێراق دەکات.


ئەمرۆ چوارشەممە 23ـی ئەیلولی 2026، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن بە وردی و لە نزیکەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو هاوئاهەنگی دەکات سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەش کرد کۆدەنگییەک هەیە کە چالاکییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا "نەرێنی و تێکدەرانەن.

سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، ڕۆبیۆ ئاشکرای کرد، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران پێویستی بە کارێکی سەختە لە ماوەیەکی زەمەنیدا، لە هەمان کاتدا پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئەو وڵاتە هەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران، لە نێویاندا بژاردەی سەربازی.

سەبارەت بە هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد دەربەندە باشوورییەکەی گەرووی هورمز کراوەیە و ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە گەرووەکان بۆ ئەوەی بە کراوەیی بمێننەوە.

هەروەها گفتوگۆکانی دوێنێی لەگەڵ شاندی ئێرانی لە نیویۆرک بە بەرهەمدار وەسف کرد، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی کردەوە لەوەی واشنتۆن پابەند دەبێت بە ڕێککەوتننامەی بەرگری لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە.

لە بڕگەیەکی دیکەی لێدوانەکانیدا سەبارەت بە دۆخی عێراق، ڕۆبیۆ جەختی لەسەر پێویستیی چەککردنی میلیشیاکان کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە پارچەپارچەبوونی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد واشنتۆن گومانی لە پابەندبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و پشتیوانی لە حکومەتی عەلی زەیدی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە.


PM:06:25:23/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو