سەرچاوە عەرەبییەکان: کۆبوونەوەی ئەمریکا و ئێران بەستەڵەکی دانوستانەکانی شکاند


وێستگەنیوز -

سەرچاوەیەکی باڵا لە نیویۆرکەوە بە کەناڵە عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و ئێران بەستەڵەکی دانوستانەکانی نێوانیانی ڕاماڵیوە و ئاراستەی دیپلۆماسیی خستووەتەوە سەر ڕێڕەوی کارکردن، بەڵام جەختی کردەوە کە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی پێویستی بە چەندین هەنگاوی بەردەوام هەیە.


بەپێی وتەی سەرچاوەکە، دانوستان و کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای کردنەوەی گەرووی هورمز و ئاسانکاری و کەمکردنەوەی سزاو گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر تاران بەڕێوەدەچن.

ئاماژەی بەوە کردووە، شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەکەدا بە ستێڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەریان ڕاگەیاندووە، دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن.

سەرەڕای پێکدادانە سەربازییەکان و داخرانی گەرووی هورمز کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە ئاستی جیهاندا، بەکارخستنەوەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان نیشانەی ڕەخساندنی دەرفەتێکە بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان پێش هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا.



PM:10:56:22/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت