ترەمپ: پێم وایە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین
وێستگەنیوز –
دۆناڵد ترەمپ، جەخت لەسەر بەهێزیی ئابووری و سەربازیی وڵاتەکەی دەکاتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران ڕایدەگەیەنێت، لەبەردەم بڕیارێکی گەورەدایە کە ئایا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکات یان نا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وتارێکدا ڕایگەیاند، داهاتووی وڵاتەکەی زۆر گەشە و وڵاتانی جیهان ئیرەیی بە بەهێزیی ئابوورییەکەی دەبەن.
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر پێگە و ئاسایشی وڵاتەکەی کردەوە و ڕایگەیاند: ئێستا بەهێزترین سنوورمان لە مێژوودا هەیە و سوپای ئەمریکاش بەهێزترینە لە سەرانسەری جیهاندا. ئەمریکا هەڵدەستێتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ هێزەکەی ڕوو لە زیادبوونە، بە جۆرێک ڕێژەی تاوانیشمان لە واشنتنی پایتەخت بەشێوەیەکی بەرچاو کەم کردووەتەوە.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا، ترەمپ هێرشی توندی کردە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی ئێران کۆرپەلە و خەڵکی مەدەنی دەکوژێت و گەورەترین پشتیوانی تیرۆرە لە جیهاندا، بۆیە دەبوو ئەمریکا ڕووبەڕووی تاوانەکانی ببێتەوە.
لە کۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا باسی لە ئایندەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران کرد و وتی: لەبەردەم چرکەساتێکی یەکلاکەرەوەداین و دەبێت بڕیارێکی گەورە بدەم کە ئایا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بکەم یان نا، پێم وایە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران دەکەین.
PM:05:48:22/09/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت