دۆناڵد ترەمپ: هەرکەسێک لە ژیریی دەستکرددا سەرکەوێت هەموو شتێک دەباتەوە
وێستگەنیوز –
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گرنگییەوە باسی لە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و ژیریی دەستکرد کرد و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە پێشەنگی ئەو بوارەدایە لەسەر ئاستی جیهان و ڕێگەش بە هیچ وڵاتێک نادەن پێشیان بکەوێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: هەرکەسێک لە ژیریی دەستکرددا سەربکەوێت، هەموو شتێک دەباتەوە؛ ئێستا ئێمە لە پێش چین و هەمووانی دیکەشەوەین، من بەو شێوەیە دەیهێڵمەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، من ڕێگری لە گەشەکردنی شتێک ناکەم کە لە شۆڕشی پیشەسازی یان لە خودی ئینتەرنێت گەورەتر دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە کۆنتڕۆڵکردن و سنووردارکردنی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیە ڕوونیکردەوە: ئێمە وریادەبین، هەر بۆیەش وەزارەتی داد و دەزگاکانی دیکەی جێبەجێکردنی یاسامان هەیە بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بکات سنوورێک دابنێن، بەڵام من تەنیا هانی ژیریی دەستکرد یان ژیریی باڵا دەدەم.
PM:07:04:21/09/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت