فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا: گەرووی هورمز لە مین پاک کرایەوە و هاتوچۆی کەشتییەکان ئاسایی بووەوە


وێستگەنیوز -

فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکاـ سێنتکۆم ڕایگەیاند، ڕێڕەوە سەرەکییەکانی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز بەتەواوی لە مین پاک کراونەتەوە و لە ئێستادا هاتوچۆی کەشتییە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سێنتکۆم، تاوەکو ئێستا هەزاران کەشتی بە سەلامەتی بە ناو گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، هەروەها جەخت کراوەتەوە کە لە ئێستادا لە هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوامدان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، کۆمپانیاکانی کەشتیوانی و کۆمپانیاکانی دڵنیایی (تەئمین).

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش داوە، ئامانج لەم هەماهەنگی و هەنگاوانە، زامنکردنی زیاتری ئاسایشی دەریایی و بەرزکردنەوەی قەبارەی هاتوچۆی کەشتییەکانە لەو گەرووە ستراتیژییەدا.


PM:08:34:19/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت