ترەمپ: ئێران لە رووی سەربازی و داراییەوە دەدۆڕێت و لەگەڵ حووسییەکانیش لە گفتوگۆداین


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە ئێران و گرووپی حووسییەکان ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تاران لە هەموو بوارەکاندا بەرەو دۆڕان و شکست دەچن و دەیانەوێت رێککەوتن ئەنجام بدەن.


ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئێران لە ئێستادا لە هەردوو رووی سەربازی و داراییەوە لە دۆڕاندندایە و لە تەواوی رووەکانەوە لە دۆخی شکستدایە، هەر ئەمەش وایکردووە ئێرانییەکان خواستی ئەوەیان هەبێت بگەنە رێککەوتن.

سەبارەت بە ئەگەری سازدانی هەر رێککەوتنێک، سەرۆکی ئەمریکا هێڵی سووری وڵاتەکەی دیاری کرد و وتی: "ئەگەر رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دروست و گونجاو نەبێت، تەنانەت بیریشی لێ ناکەمەوە".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ باسی لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ گرووپی حووسییەکان کرد و ئاشکرای کرد کە گفتوگۆ لە نێوانیاندا هەیە، روونیشیکردەوە کە حووسییەکان دەیانەوێت بزانن ئایا دەرفەتێک هەیە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن یاخود نا.


PM:10:17:18/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت