دۆناڵد ترەمپ: لە قۆناغێکی چارەنووسسازین لە شەڕی ئێران و بڕیارێکی گەورەم لەپێشە
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە لە شەڕی ئێران نزیک دەبێتەوە و دەشلێت، بڕیارێکی گەورەم لەپێشە لەبارەی پێکدادان لەگەڵ ڕژێمی تاران.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوە کرد، هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر ئێران لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوە و چارەنووسسازدایە، تاوەکو بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکان بدات.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ئێستادا لەبەرامبەر بڕیارێکی گەورەدام؛ ئایا دەمەوێت بچمە ناو شەڕەکەوە و ڕژێمی ئێران لەناوببەم یان نا؟ ئەوە بڕیارێکی زۆر گەورەیە.
ترەمپ جەختیشی لەوە کردەوە کە لە هەڵوێست و ڕەفتارەکانی ئەودا هیچ هێڵێکی سوور یان ئاڕاستەیەکی پێشبینیبکراو نییە و وتی: لەگەڵ مندا هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە.
PM:08:33:17/09/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت