حوو*سییە*کان خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی سعوودیەیان راگەیاند


وێستگەنیوز-

حوو*سییە*کانی یەمەن ئاشکرایان کرد کە بۆ یەکەمین جار لە چەندین دەیەی رابردوودا، توانیویانە فڕۆکەیەکی جەنگیی پێشکەوتووی سعوودیە لە جۆری F-15 لە ئاسمانی پارێزگای مەئریب بخەنە خوارەوە.


یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوو*سییە*کان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانییان توانیویانە بە مووشەکێکی زەوی-بۆ-ئاسمانی کە دروستکراوی ناوخۆییە، فڕۆکەیەکی جەنگیی جۆری F-15ی دروستکراوی ئەمریکیی سەر بە سعوودیە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکە سەربازییەکانیدا بپێکن و بیخەنە خوارەوە.

وتەبێژی سەربازیی حوو*سییە*کان ئاماژەی بەوەش کرد، دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان بەرپەرچی 2 دەستەی دیکەی فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-15ی ئەمریکی و تایفوونی دروستکراوی ئەوروپییان داوەتەوە و ناچاریان کردوون لە کاتی گەڕانیاندا بەدوای پاشماوەی فڕۆکەکەدا پاشەکشە بکەن.

هاوکات حوو*سییە*کان ی یەمەن تیشکیان خستووەتەسەر ئەوەی کە فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودیە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هەڵمەتێکی چڕی بۆردومانیان بەڕێوەبردووە و زیاتر لە 450 هێرشی ئاسمانییان لە رێگەی فڕۆکەکانی F-15 و تایفوونەوە ئەنجامداوە.


AM:11:26:16/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت