بافڵ تاڵەبانی لە تاران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە
وێستگەنیوز –
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووەوە و تیایدا جەختی لە ڕەتکردنەوەی تێوەگلانی هەرێمی کوردستان لە ململانێ هەرێمییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15ـەی ئەیلولی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تاران، بە ئامادەبوونی وەفدێکی باڵای یەکێتی کۆبوونەوە.
تیایدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە، بە ئامانجی خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی یەکێتی هەڵوێستی هەرێمی کوردستانی ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، هەرێم نابێتە بەشێک لە هیچ جەنگ و ململانێیەک، بەڵکو دەبێت هەموو هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بن.
لای خۆیەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بە پێگەی یەکێتی لە هاوکێشە سیاسییەکاندا کرد و ڕایگەیاند، پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکەن کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
PM:04:57:15/09/2026
ئهم بابهته 392
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت