عێراق و فەرەنسا لە بوارەکانی سەربازی و وزە چەند ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد
وێستگەنیوز –
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و کەرتی وزە، حکومەتی عێراق و فەرەنسا چەند ڕێککەوتننامەیەکی ستراتیژییان واژۆ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـەی ئابی 2026، دوای گەیشتنی عەلی زەیدی بۆ پاریس و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، بەغدا و پاریس زنجیرەیەک ڕێککەوتننامەی هاوبەشیان واژۆ کرد، کە بە ئامانجی بەهێزکردنی توانا ئەمنییەکان و دابینکردنی سەرچاوەکانی وزەیە بۆ عێراق.
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ نوێکردنەوەی ژێرخانی سەربازیی وڵاتەکە، عێراق ڕێککەوتنێکی لەگەڵ فەرەنسا ئیمزا کردووە بە مەبەستی کڕینی کەرەستەی سەربازی و بەدەستهێنانی سیستمی پێشکەوتووی بەرگریی ئاسمانی.
لە پاڵ بواری سەربازیدا، کەرتی وزەش بەشێک بووە لە لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەردوو وڵات؛ بەجۆرێک ڕێککەوتننامەیەکی تایبەت واژۆ کراوە بۆ دابینکردن و هاوردەکردنی گازی سروشتیی شلکراوە (LNG) بۆ عێراق.
PM:05:13:14/09/2026
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت