توندڕەوەکانی ئێران ڕێککەوتنێکی نهێنیی ئاشتییان لەگەڵ ئەمریکا تێکداوە
وێستگەنیوز-
بەرپرسانی ئێرانی ئاشکرایان کردووە، توندڕەوەکانی وڵاتەکەیان لە سەرەتای مانگی تەممووزدا بە شێوەیەکی نهێنی ڕێککەوتنێکی ئاشتییان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەباربردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، توندڕەوەکانی ئێران لە 7ـی تەممووزدا لە ڕێگەی دەرکردنی فەرمانی هێرشکردنە سەر سێ کەشتیی بازرگانی لە گەرووی هورمز ڕێککەوتنێکی ئاشتییان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەباربردووە.
باس لەوە دەکرێت، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران و بەشێکی زۆری سەرکردایەتیی وڵاتەکە بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەریاییە نەبوون.
لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، سەرچاوەی بڕیاری ئۆپەراسیۆنەکە بۆ باڵێکی سەر بە حوسێن تائیب، پیاوی ئایینیی دەستڕۆیشتوو و بەرپرسی پێشووی هەواڵگری دەگەڕێتەوە، کە لە سەرەتاوە بە تەواوەتی دژی بەستنی ئەو ڕێککەوتنە بووە.
ئەو هێرشانەی 7ـی تەممووز ڕێ خۆشکەر بوون بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی دواتردا، کە ئەوەش لەناوخۆی ئێراندا ململانێیەکی توندی لەسەر دەسەڵات دروست کرد.
دەستپێکی مانگی ئەیلوول، جەنەراڵە توندڕەوەکان تەواوی دەسەڵاتیان بەسەر دۆخەکەدا شکابوو و لەبری گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستانەکان، ستراتیژی زیاترکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و ژێرخانی نەوتی ناوچەکە پێشخست.
PM:05:51:13/09/2026
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت