شارهزایان هۆشداری دەدەن: ترێندی وێنهی ههشتاكان مهترسیی ئەمنی دروستدهكات
وەستگەنیوز –
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ئامرازەکانی ژیریی دەستکردەوە ڕوویان لە دروستکردنەوەی وێنەکانیان بە ستایلی ساڵانی هەشتاکان کردووە، بەڵام شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە ئەم دیاردەیە مەترسیی ڕاستەقینەی لەسەر زانیارییە کەسییەکان هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی سپۆتنیک، بەکارهێنەران لەڕێی ژیریی دەستکردەوە جلوبەرگ، مۆسیقا، قژ و شێوازی ژیانی ئەو سەردەمە بەسەر وێنەکانیاندا جێبەجێ دەکەن.
لە بەرامبەردا شارەزایانی تەکنەلۆژیا ئاماژە بەوە دەکەن بەشدارییکردن لەم ترێندانە لە ڕێگەی ئەپ و ماڵپەڕە نەناسراوەکانەوە مەترسیدارە، چونکە زۆربەیان ڕێسای ڕوونی پاراستنی نهێنییان نییە و ڕەنگە وێنەکان بۆ ناسینەوەی دەموچاو و دروستکردنی بنکەی دراوە بەکاربهێنرێن.
لە لایەکی دیکەوە، پسپۆڕانی کۆمەڵناسی ئاماژە بەوە دەکەن، پەرۆشیی خەڵک بۆ ئەم وێنانە، ڕەنگدانەوەی هەستکردنە بە نۆستالژیا بۆ قۆناغێک کە کۆمەڵگە تێیدا زیاتر پابەندی بەها کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکان بوو، پێش ئەوەی تەکنەلۆژیا بەشێک لەو پەیوەندییە مرۆییانە ئاڵۆز یان کاڵ بکاتەوە.
PM:10:05:10/09/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت