بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی باشووری ئێران دەنگی تەقینەوە بیسترا


وێستگەنیوز-

لە کاتژمێر 12:30ی بەرەبەیان، دەنگی چەندین تەقینەوەی سەرچاوە نەزانراو لە ناوچە کەناراوییەکانی پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران بیستراوە، بەبێ ئەوەی تا ئێستا هۆکار و قەبارەی زیانەکان ئاشکرا بکرێن.


بەپێی زانیاریی میدیا فەرمییەکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026، تەقینەوەکان لە چەند ناوچەیەکی جیاواز لەوانە دوورگەی قشم و هەردوو شاری سیریک و میناب تۆمار کراون، سەرەتا دەنگی تەقینەوەیەک لە دوورگەی قشم بیستراوە و بە تەواوی روون نەبووەتەوە کە ئایا سەرچاوەکەی لە نێو خودی دوورگەکەوە بووە یان لە دەریای نزیک ناوچەکەوە سەرچاوەی گرتووە.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی "فارس" لە زاری بەرپرسانی پارێزگای هورمزگانەوە پشتڕاستی کردووەتەوە کە تەقینەوەکان لە کەناراوەکانی سیریک و میناب و قشم روویانداوە و دەنگەکان لە ئاراستەی دەریاوە هاتوون، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە زیانە سەرەتاییەکان و هۆکاری تەقینەوەکان بڵاونەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە و هاوتەریب لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە فڕۆکەیەکی دوژمن دزەی کردووەتە نێو کایەی ئاسمانیی باکووری وڵاتەکەی.

لەلایەکی دیکەشەوە، پەیوەست بە گرژییەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوە کرد، پێیوایە شەڕی ئێران راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس لە مانگی 11 کۆتایی دێت، بەو پێیەی تاران تەنها تا ئەو کاتە دەتوانێت خۆی رابگرێت.


AM:08:54:10/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو