لە ترسی هێرشی ئاسمانی؛ ئێران 160 وێستگەی میترۆ دەکاتە پەناگە
وێستگەنیوز-
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ و بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی پایتەخت بە هێرشی ئاسمانی، دەسەڵاتدارانی ئێران پلانێکیان دەستپێکردووە بە مەبەستی گۆڕینی 160 وێستگەی ژێر زەویی هێڵی میترۆی تاران بۆ پەناگە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەلیکترۆنیی "دیدبان"، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێران هەستاون بە دانانی تابلۆی رێنمایی و دەستنیشانکردنی شوێنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان لە ناوەوەی وێستگەکان و لە دەوروبەری راستەوخۆی وێستگەکاندا، تا لە کاتی پێویستدا سوودیان لێ وەربگیرێت.
هەرچەندە ژمارەی وێستگەکانی میترۆی تاران دەگاتە 160 وێستگە، بەڵام ئەم شوێنانە دوورن لە بەشێکی بەرچاوی دانیشتووانی پایتەخت کە ژمارەیان 15 ملیۆن کەسە، هاوکات نەبوونی پلانێکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ دابینکردنی پەناگە لە ئێراندا، وەک هۆکارێک دەبینرێت بۆ زیادبوونی قەبارەی زیانەکان لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
PM:12:44:09/09/2026
ئهم بابهته 408
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت