ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات: بنکە سەربازییەکانتان لە ناوچەکە دەکەینە ئامانج
وێستگەنیوز –
فەرماندەیەکی باڵای سەربازی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند، هەر هێرشێک بۆ سەر کەشتییە نەوتکێشەکانیان بە وەڵامێکی توند و فراوان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ـی ئەیلولی 2026، عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەیان کردووە، 3 کەشتیی نەوتکێشی ئێرانی بکەنە ئامانج، بەڵام جەخت دەکەینەوە لە حاڵەتی ڕوودانی هەر پەلامارێک بۆ سەر کەشتییەکانمان، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە شێوەیەکی فراوان و توند وەڵام دەدەنەوە.
ئەو فەرماندە باڵایەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، وەڵامدانەوەکەی تاران تەنها لە سنوورێکی دیاریکراو نابێت، بەڵکو دەبێتە هۆی دروستبوونی ئامانجی گەورە لەسەر سەرجەم بنکە سەربازییەکان و هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکەدا.
PM:10:24:08/09/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت