بنیامین نەتەنیاهۆ: ئێران سەری مارەکەیە و دەمانەوێ لە سەری مارەکە بدەین


وێستگەنیوز –

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی توند و ڕاستەوخۆ ئاراستەی ئێران دەکات و دەڵێت، وڵاتەکەی بڕیاری داوە لە سەری مارەکە بدات و کۆتایی بە هەڕەشەکانی تاران بهێنێت.


ئەمڕۆ، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی نوێدا سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئێران وتی: ئێران سەری مارەکەیە و ئێمەش دەمانەوێت لە سەری مارەکە بدەین، چیتر ڕێگە نادەین هەڕەشەکانیان بەردەوام بێت.

نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەش کرد، ئیسرائیل کار دەکات بۆ ئەوەی قۆڵەکانی ئێران ببڕێت و بە تەواوی مەترسییەکانی تاران لە ناوچەکەدا ناهێڵن.

سەبارەت بە توانای هێزی ئاسمانی وڵاتەکەشی، نەتەنیاهۆ هۆشداری دا وتی: لە هەر چرکەیەکدا بێت، فڕۆکەوانەکانمان دەتوانن بگەنە ئاسمانی ئێران و زۆر بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک دەبینەوە کە لەلایەن تارانەوە بکرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا، نەتەنیاهۆ جەختی کردەوە کە تەواوی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.


PM:09:11:02/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت