ئه‌ردۆغان: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده ده‌رگا به‌ڕووی سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا بۆ ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا زنجیره‌یه‌ك لێدوانی سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا، یۆنان و په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵات راگه‌یاند و جه‌ختی له‌سه‌ر داخستنی لاپه‌ڕه‌ی تیرۆر كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه توركیا له هه‌مووان زیاتر ده‌یه‌وێت سووریا به یه‌كگرتوویی و به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه بمێنێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، ده‌رگا به‌ڕووی سه‌رده‌مێكی نوێ‌دا بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه" و پێویسته سه‌رده‌می چه‌ك و توندوتیژی كۆتایی پێبێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆككۆماری توركیا هۆشداریی توندی ئاراسته‌ی یۆنان كرد و داوای لێ‌كردن واز له چه‌كداركردنی ئه‌و دوورگانه بهێنێت كه پێگه‌ی داماڵینی چه‌كیان هه‌یه. ئه‌ردۆغان وتی: "توركیا چاوی له خاكی هیچ كه‌سێكی دیكه نییه، به‌ڵام رێگه‌ش به كه‌س نادات پێشێلی مافه‌كانی بكات، مێژووش رێبه‌رێكی زۆر باشه بۆ ئه‌وانه‌ی په‌ندی لێوه‌رده‌گرن".
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه كه ئه‌ندامێتییان له رێكخراوی هاوكاریی شه‌نگهای به مانای پشتكردن له رۆژئاوا نایه‌ت، به‌ڵكو ئامانجیان به‌رزكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی خۆیانه له رێگه‌ی دیدگایه‌كی 360 پله‌ییه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی توركیا بۆ ناو پڕۆگرامی فڕۆكه‌كانی F-35 به‌رده‌وامن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كان له واشنتن، ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بێته‌وه.
له كۆتاییدا، ئه‌ردۆغان باسی له "هاوپه‌یمانیی مه‌ككه" كرد و رایگه‌یاند ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا دامه‌زراوه و پێکەوە له‌گه‌ڵ وڵاتانی "برا" له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیان بۆ به‌هێزتربوون به‌رده‌وام ده‌بن.
PM:03:13:02/09/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت