ترەمپ: ئەگەر ئێران وەڵام بداتەوە بوونی نامێنێت؛ سوپای ئێرانیش هەڕەشەی پەشیمانکردنەوە دەکات


وێستگەنیوز ـ

گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران تا دێت زیاتر دەبێت، دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی سڕینەوەی ئێران دەکات لە ئەگەری هەر وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، لە بەرامبەریشدا سوپای ئێران دەڵێت "ئەمریکا لە هێرشەکانی پەشیمان دەبێتەوە".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بیەوێت تۆڵەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بکاتەوە، ئەوا وەک دەوڵەت بوونی نامێنێت.

لە بەرامبەردا، سوپای ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر جووڵەیەک و جەختیان لەوە کردەوە کە واشنتن لە هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی ئێران پەشیمان دەبێتەوە.

ئەم لێدوانە دژبەیەکەکان لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەر دەکات و ئەگەری پێکدادانی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوولا لە ئارادایە.


PM:09:16:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت