لە سوریا شەڕ دەستی پێکردەوە و بریندار هەیە


وێستگەنیوز ـ

دوای چەند کاتژمێرێک لە ئارامییەکی کاتی، جارێکی دیکە لە گوندەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای سوەیدا شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پارێزەرانی نیشتمانی دەستی پێکردەوە.


بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستادا لە چەند لایەکی گوندەکانی ڕۆژئاوای سوەیدا شەڕەکە چڕبووەتەوە و هەردوولا چەکی قورس و هاوەن دژی یەکدی بەکاردەهێنن.

ئەم شەڕ و ئاڵۆزییە لە کاتێکدایە، کە لە ئێوارەی دوێنێوە لە دەوروبەری گوندەکانی وەلغە، ڕیما حازم و تل حەدید پێکدادان دەستی پێکردبوو و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.

سەبارەت بە زیانە گیانییەکان، باس لەوە دەکرێت بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە تا ئێستا 10 کارمەندی ئاسایش و منداڵێکی دروزی برینداربوون.



PM:04:37:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت