ئه‌كسیۆس: تره‌مپ تاووتوێی ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی سنووردار له گه‌رووی هورمز ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ئه‌مریكا و راوێژكاره باڵاكانی تاووتوێی په‌سه‌ندكردنی پلانێكی سه‌ربازی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرشی سنووردار له گه‌رووی هورمز، به‌ئامانجی رێگریكردن له ئێران تا هه‌ڕه‌شه له جموجوڵی ده‌ریاوانی له كه‌نداوه‌كه‌دا نه‌كات.
پێگه‌ی هه‌واڵیی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی له زاری سێ به‌رپرسی باڵای ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكرده‌وه كه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) پلانێكی سه‌ربازیی ئاماده كردووه و له‌لایه‌ن پیت هێگسێت، وه‌زیری جه‌نگه‌وه پشتیوانیی لێكراوه و ره‌وانه‌ی كۆشكی سپی كراوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی سنووردار دژ به پێگه‌كانی ئێران له كه‌ناراوه‌كانی گه‌رووی هورمز.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئه‌م ستراتیژه‌ی به "دروێنه‌كردنی به‌رده‌وامی گژوگیا" وه‌سف كردووه، به جۆرێك كه رێگه نه‌درێت ئێران توانای مووشه‌كی و راداری خۆی له گه‌رووه‌كه‌دا به‌هێز بكاته‌وه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی راپۆرته‌كه، نیگه‌رانییه‌كانی واشنتۆن دوای ئه‌وه زیادبوون كه تاران هه‌وڵه‌كانی بۆ جێگیركردنه‌وه‌ی رادار و مووشه‌كی دژه‌كه‌شتی چڕكرده‌وه، له‌وانه‌ش هه‌وڵی ئه‌م دواییه‌ی ئێران بۆ هاویشتنی مووشه‌كێكی دژه‌ئاسمانی به‌رامبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی (F-35)ی ئه‌مریكی له كاتی پاسه‌وانیكردنی تانكه‌ره نه‌وتییه‌كاندا؛ هه‌رچه‌نده مووشه‌كه‌كه زیانی نه‌گه‌یاند، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك لێكدرایه‌وه بۆ هه‌وڵی تاران به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی باڵاده‌ستیی سه‌ربازی له گه‌رووی هورمزدا.
ئه‌و پێگه ئه‌مریكییه راشیگه‌یاندووه كه كۆشكی سپی پێشتر به مه‌به‌ستی رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگ دوودڵ بوو له په‌سه‌ندكردنی هێرشه‌كان، به‌ڵام پێكدادانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی، له‌وانه هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كانی ئێران له دوورگه‌ی لارك و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی تاران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئوردون، وایكردووه دۆناڵد تره‌مپ له په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پلانه سه‌ربازییه نزیك ببێته‌وه و به فه‌رمی مۆڵه‌تی ده‌ستپێكردنی لێدانی پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بدات تا ئاسایشی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كه‌نداو ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
PM:10:20:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت