جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێشنیارێكی جیاواز ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31ی ئاب حه‌مید ره‌زا بابایی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێشنیاری كرد هه‌وڵی "سه‌پاندنی گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر ئه‌مریكادا" بدرێت له‌ڕێی هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
بابایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه شكاندنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی "ته‌نها به كرده‌وه‌ی سه‌ربازی به‌دی نایه‌ت"، جه‌ختیشی كرده‌وه "به‌ڵكو ده‌بێت گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ر ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێندرێت".
ناوبراو ده‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له رووی ئابوورییه‌وه گه‌مارۆی ئه‌مریكا بدات، ده‌بێت هێرش بكاته سه‌ر هه‌موو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی فشاره ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر واشنتۆن زیاد بكات".
بابایی راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌رده‌وامن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت "لایه‌نگری ئه‌مریكان و له‌ڕووی ئابوورییه‌وه چوونه‌ته به‌ره‌ی واشنتۆنه‌وه"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ده‌بێت به هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی پێویست ئابووری، سه‌ربازی، یان ئه‌لیكترۆنی هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و وڵاتانه".
PM:09:28:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت