تره‌مپ: ئێران ده‌وڵه‌تێكی مردووه!
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئێران ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووه و مردووه!، ده‌شڵێت:"ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له نوێترین په‌یامیدا رایگه‌یاند كه "ئێران هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی و دراوی نه‌ماوه ته‌نانه‌ت مووچه ناداته سه‌رباز و پۆلیسه‌كانیشی، هه‌ڵاوسانیش گه‌یشتووه‌ته 300%".
وتیشی: "سه‌ركردایه‌تی ئێران له پشێوییه‌كی ته‌واودایه و توانای نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راست و دروست نییه".
تره‌مپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "ئێران به فه‌رمی ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووه و مردووه!".
راشیگه‌یاند كه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی ئێران ده‌ده‌نه‌وه كه كراوه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
PM:04:15:31/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت