موجته‌با خامنه‌یی: له‌م قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتنی حه‌ق به‌سه‌ر ناحه‌قدا له‌هه‌موو كات نزیكتره
وێستگه‌نیوز -
موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران له وتارێكدا رایگه‌یاند كه له‌م قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتنی حه‌ق به‌سه‌ر ناحه‌ق و ئیسلام به‌سه‌ر كوفردا له‌هه‌موو كات نزیكتره، داواش له فه‌رمانڕه‌وای وڵاتانی ئیسلامی ده‌كات، "دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بناسن، له پیلانه‌كانی تێبگه‌ن و ڕووبه‌ڕووی ببنه‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێران له‌وتارێكی نووسراودا رایگه‌یاند كه:
*په‌یامی ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه تا ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی هه‌لومه‌رجی سه‌خت بووه‌ته‌وه.
* موسڵمانان ڕۆڵی گرنگیان له مێژوودا بینیوه، ئێمه‌ش به چاوی خۆمان ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیاندا ده‌بینین.
* راگه‌یاندنی"هه‌فته‌ی یه‌كگرتوویی ئیسلامی" له‌لایه‌ن ئیمام خومه‌ینی كۆچكردووه‌وه، بڕیارێك بوو كه دوژمنانی ئیسلامی نیگه‌ران كرد.
*هه‌ركه‌سێك ناته‌بایی له‌نێو موسڵماناندا دروست بكات، بزانێت یان نه‌زانێت، هاوكاری دوژمنان ده‌كات.
* ئێران هه‌میشه هه‌وڵی یه‌كخستنی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامیی داوه.
*ئه‌گه‌ر موسڵمانان به‌ڕاستی یه‌كگرتوو بوونایه، ئایا گه‌لی فه‌له‌ستین ئه‌وه‌نده بێ به‌رگری ده‌بوو، تووشی سته‌م و تاوانی داگیركه‌ران ده‌بوو؟
*ئه‌گه‌ر گه‌لان و حكومه‌ته‌كانی سه‌ر كه‌نداوی فارس له ژێر ئاڵای ئیسلامدا یه‌كیان بگرتایه، ئایا ئه‌و چه‌قۆكێشه گه‌نده‌ڵ و بێ ناسنامانه، له دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه ده‌یانوێرا ته‌ماع بكه‌نه خاك و موڵك و ماڵیان؟
*ڕاسپارده‌ی پته‌و و دووباره‌ی من بۆ فه‌رمانڕه‌واكانی وڵاتانی موسڵمان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ڕۆژئاوای ئاسیا و ناوچه‌ی كه‌نداوی فارسن، ئه‌مه‌یه: دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی خۆت بناسه، له پیلانه‌كانی تێبگه و ڕووبه‌ڕووی ببه‌وه.
*ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی حه‌ق به‌سه‌ر ناحه‌قدا، ئیسلام به‌سه‌ر كوفردا، له‌هه‌موو كات نزیكتره.
AM:09:56:30/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 320
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت