شاره‌زایه‌كی ئابووری: كه‌میی سووته‌مه‌نی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی ئاژاوه له ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
شاره‌زایه‌كی ئابووری پێیوایه كه‌میی سووته‌مه‌نی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی ئاژاوه له ئێران ده‌كات، ده‌شڵێت: "ره‌نگه رژێمی ئێران په‌نا بۆ قاچاخچێتی چه‌ك و مادده هۆشبه‌ره‌كان ببات بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه".
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ی سعودی له زاری ئالن ئاتاسی شاره‌زای ئابووری و راوێژكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ره‌نساوه بڵاویكرده‌وه كه كه‌می سووته‌مه‌نی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی ئێران و ره‌نگه ئاژاوه‌گێڕی ده‌ستپێبكات.
ئالن ئاتاسی ده‌ڵێت:
*سه‌ره‌گرتنی هاوڵاتیانی ئێران بۆ ده‌ستخستنی سووته‌مه‌نی له‌به‌نزینخانه‌كاندا، ده‌رئه‌نجامی راسته‌وخۆی گه‌مارۆی ده‌ریایی و سزاكانی ئه‌مریكایه.
* سوپای پاسداران دژایه‌تی پلانی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی ئێران ده‌كات بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له یه‌ده‌گی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
* كه‌میی سووته‌مه‌نی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی ئاژاوه‌ی ناوخۆیی له‌ماوه‌ی نزیكدا ده‌كات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ خراپبوونی بارودۆخی ژیان و گوزه‌ران.
* رژێمی ئێران بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و دابینكردنی پاره، ره‌نگه په‌نا بۆ قاچاخچێتی چه‌ك و مادده هۆشبه‌ره‌كان ببات.
PM:07:42:29/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت