ماکرۆن: تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا هەنگاوێکی "یەکلاکەرەوەیە"
وێستگەنیوز-
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، پێشوازی لە بڕیاری تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە بۆ ناو سوپای سوریا دەکات و بە "هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە" بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە وەسفی دەکات.
دوای ئەوەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی وەک هێزێکی سەربەخۆ و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیانی بە مەبەستی تێکەڵبوون بە لیواکانی سوپای سوریا ڕاگەیاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ستایشی ئەم هەڵوێستەی کرد.
ماکرۆن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەریەکە لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی، ڕۆحی بەرپرسیارێتییان نیشانداوە لە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵبوونی ئاشتییانەی هێزەکاندا و ئەمەش خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە دەکات.
فەڕەنسا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی قۆناغی ڕاگوزەر لە سوریا، بە ئاڕاستەی پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەروەریی وڵات.
هەروەها ماکرۆن دووپاتی کردەوە کە پێویستە لەمەودوا چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت بۆ ئەوەی ئاسایش بۆ هەمووان دابین بکرێت.
PM:07:11:26/08/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت