تره‌مپ: رێگه ناده‌ین ئێران مین له گه‌رووی هورمز دابنێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هه‌موو مینه‌كان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌رووی هورمز لابراون و ته‌قێنراونه‌وه، وتیشی: "رێگه ناده‌ین ئێران مین له گه‌رووی هورمز دابنێته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ نووسیویه‌تی:
*هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئاگاداری كردمه‌وه كه هه‌موو مینه‌كان له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌رووی هورمز لابراون و ته‌قێنراونه‌وه.
*ئێران ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر به‌له‌مێك مینی نوێ له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی گه‌رووی هورمز بچێنێت راسته‌وخۆ له‌ناو ده‌برێت.
*به شێوه‌یه‌كی ورد و له نزیكه‌وه چاودێریی "كوه كولانغ -چیای ته‌ور" و پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی نه‌ته‌نز، فۆردۆ و ئه‌سفه‌هان ده‌كه‌ین.
PM:05:55:25/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت