عاسم مونیر گه‌یشته‌وه تاران
وێستگه‌نیوز-
له هه‌وڵێكی تری ئیسلام ئاباددا بۆ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا، مارشاڵ (عاسم مونیر) سوپاسالاری پاكستان گه‌یشته تاران و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆببێته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ئێران بڵاویكرده‌وه كه عاسم مونیر سوپاسالاری پاكستان به هاوڕێیه‌تی موحسین ته‌قه‌وی وه‌زیری ناوخۆی پاكستان سه‌ردانی ئێرانی كردووه.
سوپای پاكستان له‌وباره‌وه رایگه‌یاندك ه "سه‌ردانه‌كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پاكستاندایه بۆ به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی (رۆیته‌رز)، سێ سه‌رچاوه‌ی پاكستانی رایانگه‌یاندووه كه هه‌فته‌ی رابردوو و به‌ر له چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران، عاسم مونیر به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا قسه‌ی كردووه.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه وتویه‌تی: "واشنتۆن داوای له ئیسلام ئاباد كردووه هه‌ژموونی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی تاران بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان، دوو سه‌رچاوه‌كه‌ی تر باسیان له‌وه‌كردووه، په‌یوه‌ندییه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سوپاسالاری پاكستان له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كه‌سایه‌تییه‌كانی نزیك له رێبه‌ری ئێران كۆببێته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیشی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان ده‌بێت.
PM:04:12:24/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت