لە پاش 7 هەفتە عێراق دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ ئەمریکا دەکاتەوە


وێستگەنیوز
-
کارگێڕی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، کە دوای 7 هەفتە لە راوەستانی تەواوەتی و تۆمارکردنی ئاستی سفر، دووبارە هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا دەستی پێکردووەتەوە.


بەپێی نوێترین داتاکانی ئەو دامەزراوە ئەمریکییە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بڕی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە 6 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەی 7 هەفتەی یەک لە دوای یەک، عێراق هیچ بڕە نەوتێکی بۆ بازاڕەکانی ئەو وڵاتە هەناردە نەکردبوو.

لە ریزبەندی گەورەترین ئەو وڵاتانەی کە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا نەوتیان بۆ ئەمریکا دابین کردووە، عێراق پلەی 8یەمی گرتووە، لەو لیستەدا کەنەدا بە هەناردەکردنی 3.806 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا لە پلەی یەکەمدا دێت، بە دوای ئەویشدا ڤەنزوێلا بە 730 هەزار بەرمیل، بەرازیل بە 336 هەزار بەرمیل، مەکسیک بە 295 هەزار بەرمیل و ئیکوادۆر بە 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دێن.

هەروەها لە پلەکانی تری پێش عێراق، وڵاتی لیبیا بە هەناردەکردنی 26 هەزار بەرمیل و سعودیە بە 9 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تۆمار کراون.

لە لایەکی دیکەوە، ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە هاوردەکردنی نەوتی خاو لە وڵاتانی کۆڵۆمبیا و نێجیریاوە بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە ئاستی سفردا ماوەتەوە و هیچ بڕە نەوتێکیان لەو دوو وڵاتەوە بەدەست نەگەیشتووە.


AM:10:39:23/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو