نەتانیاهۆ: تا من سەرۆک وەزیران بم ڕێگە بە دروستبوونی دەوڵەتێکی فەلەستینی نادەم
وێستگەنیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڵوێستی کۆتایی خۆی سەبارەت بە داهاتووی دەوڵەتی فەلەستین و ململانێ سیاسییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە کە ڕێگری لە هەر هەژموونێکی ئێران دەکات لە ناوچەکەدا.
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند: تا ئەو کاتەی من سەرۆک وەزیران بم، هیچ دەوڵەتێکی فەلەستینی لەژێر کۆنترۆڵی ئێراندا دروست نابێت، نە لە کەرتی غەززە و نە لە ناوچەکانی یەهودا و سامیرە (کەناری ڕۆژئاوا).
سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی ئیسرائیل، نەتەنیاهۆ ڕەخنەی توندی لە هاوپەیمانیی لایەنە چەپەکان گرت و ئاماژەی بەوە کرد ئەوان لەگەڵ ئیخوان موسلیمین و پاشکۆکانیان بوونەتە یەک، ئەمەش وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی ناوبرد.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ڕکابەرە سیاسییەکانی وەک ئایزنکۆت، لیبەرمان و ترۆپەر و تۆمەتباری کردن بەوەی کە بایکۆتی دەنگدەرانی پارتی لیکود دەکەن، لە کاتێکدا ئامادەن پێشوازی لە لایەنگرانی لایەنە عەرەبییەکان تیبی و بەلەد بکەن و هاوپەیمانییان لەگەڵ ببەستن.
PM:08:46:22/08/2026
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت