سەرۆک کۆماری ئێران: ئەمڕۆ باشترین كاتە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ


وێستگەنیوز –

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لە ئێستادا لەوپەڕی بەهێزیدایە و دەشڵێت: ئەمڕۆ باشترین كاتە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ.


ئەمڕۆ هەینی 21ـی ئابی 2026، مەسعود پزیشكیان لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشك لە تاران ڕایگەیاند: ئەوەی لە ڕێگەی دانوستانەكانەوە بەدەستهاتووە دەستكەوتێكی گەورەیە و لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە پەسەند كراوە.

سەرۆك كۆماری ئێران جەختی لە هێزی وڵاتەکەی کردەوە و وتی: ئەمڕۆ باشترین كاتە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، لە كاتێكدا ئێمە لە هەڵوێستێكی بەهێز و سەربەرزیداین و تەواوی جیهانیش دان بە سەرکەوتنماندا دەنێت، ئێران لەوپەڕی بەهێزیدایە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، پزیشکیان ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە لە دەرەوەی بازنەی بڕیارن و وتی: تاقمێك لە دەرەوەی گۆڕەپانەكە دانیشتوون و بێ باكانە لێدوان و شیكاری دەدەن، چونكە نازانن حكومەت و پەرلەمان و فەرماندەكان لە چ بارودۆخێكدان، ئەوان هیچ ڕەنج و سەختییەكیان پێنەگەیشتووە.


PM:04:14:21/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو