ئەمریکا پلانی ڕووخاندنی ئێران لە ڕێگەی ئابوورییەوە ڕادەگەیەنێت
وێستگەنیوز –
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا هۆشدارییەکی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند، واشنتن کار بۆ گۆشەگیرییەکی توندی ئابووری دەکات بە جۆرێک کە ببێتە هۆی ڕووخانی ڕژێمی ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئابی 2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کار لەسەر هەماهەنگیکردنی پلانێکی گشتگیر بۆ گۆشەگیرییەکی ئابووریی توند دژ بە ئێران دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، بازاڕەکانی نەوت تا ئێستا لەو ڕەهەند و فشارە قورسانە تێنەگەیشتوون کە واشنتن بڕیاری داوە بەسەر تارانیاندا بسەپێنێت.
کەناڵی "CNBC" لە زاری بێسێنتەوە بڵاویکردەوە: ئێمە ڕژێمی ئێران دەڕووخێنین وەزیری گەنجینە جەختیشی کردەوە لەوەی ئەم ڕێکارە ئابوورییە توندانە دەبنە هۆی پەکخستنی تواناکانی تاران، بە جۆرێک کە چیتر نەتوانێت لە ڕێگەی گروپ و هێزە بەوەکالەتەکانییەوە لە ناوچەکەدا هیچ هەنگاوێک بنێت.
سەبارەت بەوەی ئایا ئەم سزایانە وڵاتی چینیش دەگرێتەوە وەک کڕیارێکی سەرەکی نەوتی ئێران، بێسێنت ئامادەنەبوو هیچ وردەکارییەک ئاشکرا بکات و وتی: باشترە هەندێک لە گفتوگۆکان بە نهێنی بمێننەوە.
PM:07:09:20/08/2026
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت